زێنەدین زێدان ڕاھێنەری نوێ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستادا کار بۆ ئەوەی دەکات بۆ ئەوەی پیرێزی سەرۆکی یانەی شاھانە ڕازی بکات بە ھێنانی ئەگویرۆی ئەرجەنتینی بۆ ریزی یانەی قەلای شاھانە دوای ئەوەی ھەوڵەکانی لە بەدەستھێنانی لیڤاندۆسکی پۆلەندی شکستی ھێنا بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن موینخ، لە ئێستاشدا زێدان لە ھەوڵی دەستینشان کردنی کۆمەلێک یاریزانە بۆ یانەکەی بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی ئیسپانی کە لە ئێستادا تاڕادەیەک ھیوای بەدەستھێنانی نازناوەکەی لە دەستداوە ، رۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ڕاھێنەری ناوبراو لە ئێستادا ئارەزووی بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان مان سیتی ئینگلیزی ئەگویرۆی ئەرجەنتینی دەکات بۆ ئەوەی ھێلی ھێرشبەری یانەکەی پێبەھێز بکات، رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کە پێرۆز تاڕادەیەک بەلێنی بە زێدان داوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لە کۆتایی وەرز بگوازێتەوە یانەی شاھانە ، لەلایەن خۆشیانەوە یانەی مان سیتی لەسەر داوای گواردێلا ھەوڵی بەدەستھێنانی یاریزانی ئەڵمانی و یانەی ریال مەدرید کرۆس دەدات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە یانەی مان سیتی بۆیە لە رۆژانی داھاتوو گۆڕانکارییەکان زیاتر ئاشکرا دەبن.
کارزان کانەبی