جۆزیە مۆرینیۆ ڕاھێنەری پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی و ئێستای مان یونایتد خاوەن گرێبەستێکی گران بەھایە و دەگاتە ئاستی گواردێلای ڕاھێنەری بایرن میونخی ئەڵمانی ،رۆژنامەی دیاریودی نوتیساس ی پورتوگالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا مۆرینیۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد کردوە بە بڕی پارەی ٢٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی یەک ساڵ وەکو مووچەی ساڵانەی لەکاتێکدا گواردیۆلای ڕاھێنەری مان ستی ئینگلیزی کە بڕیارە لە وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی دەستبەکار بێت لەگەڵ یانەکە تەنیا موچەی سالاچنە دەگاتە ١٩ملیۆن یۆرۆ، ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە ھەر کاتێک ڕاھێنەری ناوبراو لەگەڵ یانەی شەیتانە سورەکان گرێبەستەکەی ھەڵوەشاندوە بە بیانووی خراپی ئەنجام و ھەر ھۆکارێکی تر دەبێت کارگێڕانی یانەکە بڕی ١٢ملیۆن و نیو یۆرۆی پێ بدەن ، پیشتریش قسە و باسی زۆر ھەبوو لەسەر مۆرینیۆ کە ڕەنگە بچێتە خولی چینی بە پارەیەکی زۆر یاخود بگەرێتەوە یان ئەنتەر میلان کە پێشووتر ئەنجامی گەورەی بەدەستھێناوە بۆ ئەم یانەیە، بە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ مان ھەموو ئەو قسانەی ڕەتکردەوە کە مۆرینیۆ بچێتە ھەر یانەیەکی تر مۆرینیۆ پێشووتریش لە خولەکانی پورتوگالی و ئیتالیی و ئیسپانی و ئینگیلیزی کاری ڕاھێنەری کردوە چەندین ئەنجامی شایستەی لەگەڵ یانەکان بەدەستھێناوە .
کارزان کانەبی