دوای کۆمەلێک ناڕەزایی لەسەر یاری کردن لە یاریگای بیرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای تایبەت بە یانەی ریال مەدرید لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە بۆ گواستنەوەی بۆ یاریگایەکی تر ، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان ھەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئیشبیلیە لەسەر یاریگای بەرنابیۆی تایبەت بە یانەی شاھانە بەرێوە دەچێت لە ٢٢ی ئایاری داھاتوو، یەکێتی تۆپی پێی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە دوای رەتکردنەوەی بەرێوەچوونی یارییەکە لەسەر یاریگای بەرنابیۆ لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە بەھۆی ئەوەی کە لەم رۆژە ئاھەنگی گۆراِنی بەرێ,ە دەچێت لەم یاریگایە، یەکێتی ناوبراو یارییەکەی گواستۆتەوە بۆ یاریگای کالدیرۆن تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید.
کارزان کانەبی