هازارد هۆكاری دابەزینی ئاستی یانەی چێڵسی ئاشكرا دەكات

هازارد هۆكاری دابەزینی ئاستی یانەی چێڵسی  ئاشكرا دەكات
ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئەدین هازارد هۆكاری دابەزینی ئاستی یانەی چێلسی لە وەرزی 2015-2016 ئاشكرا دەكات و پێی وایە هۆكارەكە بۆ بیركردنەوەی یاریزانەكان دەگەڕێتەوە، یانەی چێلسی لەم وەرزدا ئاستێكی ناجێگیری پێشكەش كرد تا گەیشتە ئەو رادەیەی كە راهێنەری پورتوگالی جۆزێ مۆرینهۆ لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە و راهێنەری هۆڵەندی گۆس هیدینگ شوێنی بگرێتەوە .
هازارد لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لۆپاریسیانی فەرەنسی گوتی : لە راستیدا یانەی چێڵسی لەم وەرزەدا بە ئاستێكی نزم بەدیار كەوت بە بەراوردكردن لەگەڵ وەرزی رابردوو كە نازناوی پریمەرلیگمان بردەوە، بە بۆچوونی من هۆكارەكەی بۆ جۆری بیركردنەوەی یاریزانەكان دەگەڕێتەوە .
هازارد لەمبارەیەوە گوتی: لەكۆتایی وەرزی رابردوو دوای ئەوەی نازناوەكەمان بەدەست هێنا زۆر خۆشحاڵ بووین و تام و چێژمان لەم سەركەوتنە وەرگرت ئەوەش ئاسودەییەكی زۆری بۆ دروست كردین، وامان بیركردەوە كە لەم وەرزەشدا بەئاسانی یارییەكان دەبینەوە بەڵام بیركردنەوەكەمان هەڵە بوو ئەنجامەكانیش بەدڵی ئێمە نەبوو هەربۆیە ئاستی تیپەكە هاتە خوارەوە .
هازارد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ركابەرانی یانەی بلۆز كاتێك بەرامبەرمان یاری دەكەن هەوڵی ئەوە دەدەن سەركەوتن تۆمار بكەن هەربۆیە یارییەكان بۆ ئێمە زەحمەتتر دەبن .
Top