لە خولی پلە یەکی کوردستان سبەی ئاشتی و سیروانی نوێ ، گازی باکور و ھەڵۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە خولی پلە یەکی کوردستان سبەی ئاشتی و سیروانی نوێ ، گازی باکور و ھەڵۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بڕیارە سبەی سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان لە ھەرسێ کۆمەڵەکەدا شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، یانەی ھەڵەبجەی شەھید لەسەر یاریگای خۆی لە پارێزگای ھەڵەبجە ڕووبەرووی یانەی سەوری شاری کەرکووک دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبھێنین، لە شاری کەرکووکیش یانەی گازی باکور لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی ھەلۆی دەڤەری بارزان دەکات بۆ ئەم یارییەش گازی باکور بۆ درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان ئەم یارییە ئەنجام دەدات، یانەی ھەلۆش بۆ ئەنجامی باش رووی لە شاری کەرکووک کردوە، لە شاری ڕانیەش ھەردوو یانەی شەھیدان و سۆران ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە سێ خاڵی یارییەکەیە، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێز و ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی ئاشتی و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەیان قایمتر بکەن، یانەی خاکیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کۆیەی دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی سێ خاڵآ یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان ، یانەی دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم جەماوەرەکەی میوانداری یانەی سێمێلی شاری دھۆک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ھەوڵی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەن، یارییەکانیش لە کاتژمێر٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
Top