لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی رۆژی ھەینی لە یاریگای شەھید فرانسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر ھەردوو یانەی ھەولێر و نەجەف رووبەرووی یەکتر بوونەوە، لەم یارییەدا ھەولێرییەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد توانیان یارییەکە بە ئەنجامی ۲-٠ گۆڵ ببەنەوە، گۆڵەکانی ھەولێر لە رێگەی یاریزانان ئەحمەد عەبدولئەمیر و فەرحان شکور تۆمار کرا.
بەم ئەنجامە ھەولێر کۆی خاڵەکانی بووە ۲۳ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە دێت.
رێبین رەمزی