لە خولی نایابی فاستلینگی کوردستان ئارارات و کەرکووک خاڵەکانیان بەشکرد
لە تایمی یەکەمی یارییەکە لەگەڵ فیکەی کارزان عەبدوللا ناوبژیوانی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو یانە بە تامەزرۆەوە ھاتبوونە نێو یاریگاو چاویان لەوە بوو ھەر زوو دەستپێشخەری بکەن لە تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام لە دە خولەکی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ نەیانتوانی ئاستی شایستە پێشکەش بکەن و تاڕادەیەک یارییەکە بە ساردی بەرێوەدەچوو لە گواستنەوەی تۆپەکانیش لەم ناوەشدا فەرمان حەیدەر بەھۆی پێکانەوە لە یانەی ئارارات ھاتە دەرەوەی یاریگا ، لە خولەکی ١١ی یارییەکەش سیواد ئەحمەد تۆپێکی ئاراستەی گۆڵی دیار جومعەی کرد بەڵام نەیتوانی ئامانجەکەی بپێکێت تۆپەکە کۆنترۆل کرا، دوای چەند ھێرشێک لەلایەن یاریزان عەبدوللا کەیفی بۆ سەر گۆڵی یانەی ئارارات ، بەڵام یاریزانانی ھیڵی بەرگری ئارارات گۆڵەکەیان پاڕاستبوو ، لە خولەکی ٢٩ی یارییەکەش ھاورێ زەیتۆ لێدانێکی سەری ئاراستەی گۆڵی کەرکووک کرد بەڵام جارێکی تر گۆڵپارێزی کەرکووک بە ئاسانی تۆپەکەی کۆنترۆڵ کرد، لەم تایمەش تۆپ زیاتر لە ناوەڕاستی یاریگا دەبینرا و مەترسی زۆریان لەسەر گۆڵی یەکتری دروست نەدەکرد لە خولەکەکانی ٣١و٤٣لەلایەن ھەریەک لە یاریزانان سەفین عەبدولخالق و رێبین ئیسماعیل دوو لێدانیان ئاراستەی گۆڵی کەرکووک کرد بەڵام ئەنجامیان نەبوو کەرکووکیش زیاتر لە یەک ھێرشی بردو ئەلیاس نورە دین بەختی خۆی بە تۆپێک تاقیی کردنەوە لە کۆتاییەکانی ئەم تایمە بەڵام بێسوود بوو یارییەکەش لەم تایمە بەبێ گۆڵ بە کۆتایی ھات.
لە تایمی دووەمی یارییەکە ھاندەرانی ئامادەبوونی پێشبینی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکەیان دەکرد بەتایبەت بە بەکارھێنانی کارتەکانی یاری کردن لەلایەن ھەریەک لە ڕاھێنەران سەعد ناسر و دارەوان قادر بەڵام ئەم تایمەش یاریزانانی ھەردوو تیپ نەینتوانی ھیچ گۆلێک تۆمار بکەن، لە خولەکی ٥٦ی یارییەکە عەلی حوسێن کاپتنی یانەی کەرکووک ئاسانترین ھەڵآ گۆڵکردنی بۆ ڕێکەوت کاتێک خۆی و غەفوری گۆڵچی مانەوە ، بەڵام غەفور تۆپەکەی دوورخستەوە و محەمەد سامیش چەند جارێک بەختی خۆی تاقی کردەوە کە ئەستێرەی یانەی کەرکووک بوو ئەویش نەیتوانی ئامانجی خۆی بپێکێت، سەعد ناسریش چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا بۆ ئەوەی ھرەچی نەبێت گۆلێک لە یارییەکە تۆماربکات ، بەڵام بە ھۆی پەلە کردنی یاریزانان نەیتوانی ئامانجەکەیان بپێکن و لە دە خولەکی کۆتایی یارییەکەش کارزانی ناوبژیوان کارتێکی سووری بە رووی یاریزان ئاراز محەمەد لە یانەی ئارارات بەھۆی بەکارھێنانی توند یاری کردنی خرایە دەرەوە و دوو کارتی زەردیش بە رووی یاریزانانی یانەی کەرکووک بەرز کرایەوە یارییەکەش بەبێ گۆڵ بە یەکسان بوونی ھەردوو لا بە کۆتایی ھات ھەر یەکە و خالێکیان لە نێوان خۆیان بەشکرد.ھەولیر-ھەندرین ٢-١کۆل......شیروانە-زیرەفانی ٤-٠کۆل
پیرمام-کارزان کانەبی
