لە خولی نایابی عێراق

لە خولی نایابی عێراق
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی عێراق بەرێوە بچێت، یانەی ھەولێریش ھەر چەندە کە ماوەیەکە ئەنجامەکانی وەکو پێیوست نەبووە بەڵام ئەمڕۆ لە کاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ لە شاری بەغداد لە یارییەکی گرنگ و بەھێزدا دەبێتە میوانی یانەی سناعەی دواین ریزبەندی یانەکان کۆمەڵەکەی بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر یەکەی مەشقی چڕیان ئەنجامداوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و گەیشتن بە ھیواکانیان بۆ ئەوەی تاڕادەیەک بتوانن ھەنگاونان بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی مسۆگەر بکەن، بۆیە سائیر ئەحمەد ڕەنگە ئەمڕۆ جیاواز لە یارییەکانی تر دەربکەوێت و بەرنامەی تۆکمەی ئامادە کردبێت بۆ ئەوەی لە بەغدادوە بە سێ خاڵی گرنگ و بەسەرکەوتنێکی بەنرخ بێنەوە پایتەختی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم یارییەش شێرەکانی قەڵای ھەولێر بەلێنی ئەوەیان داوە کەوا جگە لەسەرکەوتن بە ھیچ ئەنجامێکی تر ڕازی نەبن، لەبەرامبەریشدا یانەی سناعە کە ئێستا لە مەترسی ئەگەری دابەزینە لە کۆمەڵەکەی لە دواین ریزبەندی یانەکانی دێت بۆیە لە یاری ڕابردووش یانەی سناعە توانی ئاستێکی بەرز لەبەرامبەر یانەی جەوییە پێشکەش بکات وسەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا، بۆیە بۆ ئەم یارییەش پێشبینی دەکرێ یانەی ھەولێر نەتوانێ بە ئاسانی ئەم یانەیە ببڕێت بۆیە ھەردوو یانە ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بە ھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی ھەولێریش مۆفق یونس یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی وەرزشیی ھەولێر گوتی: بۆ ئەم یارییە ئامادەکارییەکی باشمان کردوە چونکە ئەم یارییە بۆ ئێمە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە ھەر یارییەک بۆ ئێمە وەکو یاری کۆتایی واییە ئامانجی یانەکەمان گەیشتنە بە قۆناغی داھاتووی خولی نایابی یانەکانی عێراق تیپی سناعەش یەکێکە لە تیپە بەھێزەکانی شاری بەغداد بۆ ئەم یارییەش بۆ ئێمە نێچیرێکی وا ئاسان نابێت بۆیە یاریزانانی ئێمە ھیوای سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەیان تێدایە و لەم پەری ئامادەباشیدان و ھیچ گرفتێکمان نییە جگە لە دیار رەحمان نەبێت کە بێ بەشە لەم یارییە بۆیە سەرجەم یاریزانانی تیپەکەمان ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە بەھێزە و سەرجەم یاریزانانیش بە وەرەیەکی بەرزەوە دەرواننە ئەم یارییە گرنگە.
Top