ئالابا: گواردیۆلا بەشێكە لە جوانیەكانی یاری تۆپی پێ

ئالابا: گواردیۆلا بەشێكە لە  جوانیەكانی یاری تۆپی پێ
یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بایرەن میونشنی ئەڵمانی داڤید ئالابا پێی وایە پیپ گواردیۆلا بە هۆی گرنگیدانی بە شێوازی تیكی تاكا توانیویەتی خزمەتێكی گەورە بە رەوتی بەرەو پێش چوونی یاری تۆپی پێ بكات. گواردیۆلا لە ساڵی 2013 و لە دوای بردنەوەی چەند نازناوێكی جۆراو جۆر لە ریزەكانی یانەی بەرشلۆنە كە جیا بووە و پێوەندی بە یانە باڤاریەكەوە كرد ئەو ڕاهێنەرە لێهاتوویە تا ئێستا دوو جار براوەی نازناوی خولی بۆندیس لیگا بووە و ئێستاش چاوی لە سەر دەستەبەر كردنی نازناوی سێیەمە.ئالابا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بارەی گواردیۆلاوە ئەوەی خستەڕوو و گوتی: پیپ لە ماوەی شەو رۆژ دا بیر لەوە دەكاتەوە كە بە چ شێوەیەك خزمەت بە یاری تۆپی پێ بكات،من لە ژێر چاودێری ئەو دا كۆمەڵێك وانەی نوێ فێر بووم گواردیۆلا جیا لەوەی راهێنەرێكی لێهاتوویە هەمیشە لەگەڵ یاریزانەكانیشی دا وەكو هاوڕێیەكی نزیكی خۆی هەڵسوكەوت دەكات،ئەو لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دا بەردەوام پەرەی بە ئاستی هونەری یانەكەمان داوە و لە راستی دا دەكرێ بڵێین ئەو بەشێكە لە جوانیەكانی یاری تۆپی پێ و من حەزم دەكرد ئەو لە ریزەكانی یانەكەماندا بەردەوام بووایە.
شایانی باسە گواردیۆلا لە كۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە ئەركی راهێنانی یانەی بایرەن میونشن دەهێنێت و پەیوەندی بەیانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.
Top