لە خولی نایابی کوردستان زێرەڤانی و شێروانەو گارە سوودمەندی ئەم ھەفتەیە بوون

لە خولی نایابی کوردستان زێرەڤانی و شێروانەو گارە سوودمەندی ئەم ھەفتەیە بوون
کارزان کانەبی
لەدرێژەی یارییەکانی گەڕی ھەشتەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوەچوو، لە کۆمەڵەی دووەم سێ یاری بەرێوە چوو پێشمەرگەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری دھۆکی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە ماوەی یارییەکە بەمەبەستی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ، یاریزانانی پێشمەرگە ھیواو ئاواتیان وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان بوو لە دھۆک بۆیە زۆرجار بوونە بەربەست لەبەردەم ھێرشەکانی دھۆک بگرە ھێرشی زۆریشان بردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، بەڵام دھۆکیان جیاواز لە یارییەکانی تر چەند یاریزانێکی خولی عێراقیان ھێنا بوو بۆ ریزی تیپی کوردستان بۆیە لەم یارییە ڕاھێنەری ھەردوو تیپ سەڕەرای بەکارھێنانی کارتەکانی فشار بەڵام تەنیا بە گۆلێک بە بەخالێک یەکسان بوون گۆڵی پێشمەرگە(عەبدوللا عەلی) تۆماری کردو گۆڵی دھۆک یاریزان(راکان عەبدولقادر) تۆماری کرد،لەسەر یاریگای برایەتیش لە پایتەختی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی نەورۆزی تاکە نوێنەری شاری سلێمانی و برایەتی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ چەندین ھەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دا لە یارییەکە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە و سەرکەوتن بۆ خۆیان یەک لای بکەینەوە ، بەڵام ھەوڵەکانی ھەردوو تیپ بێسوود بوو ھەردوولا بە گۆلێک و بە خالێک یەکسان بوون ، گۆڵی برایەتی بە لێدانی سزا (سەفین مەنسور) تۆماری کردلە کۆتاییەکانی یارییەکە، گۆڵی نەورۆزیش یاریزان(ھاوکار یحیا) تۆماری کرد، لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی گرنگدا ھەردوو یانەی سۆلاڤ و گارە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا بە پێچەوانەی پێش بینیەکان یاریزانانی یانەی سۆلاڤ نەیانتوانی بگەرێنەوە ناو کەش و ھەوای خولەکە ئەم ھەفتەیەش لەسەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانیان دووچاری شکستێکی تر ھاتن، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی گارە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیاین بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ بردەوە گۆڵەکانی یانەی گارە لەرێگەی ھەریەک لە یاریزانان(گۆڤان حەسەن، مەحمود محەمەد) تۆماریان کرد و بە سێ خاڵی گرنگ گەڕانەوە دھۆک و برینی سۆلاڤیان قوڵتر کرد، لە کۆمەڵەی یەکەمیش سێ یاری گرنگ بەرێوە چوو، لە شاری کەرکووک لە یارییەکی بەھێزدا کەرکووک میوانداری یانەی زاخۆی دەلالی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ سەڕەرای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەھێز لە یارییەکە بەڵام نەینتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتری بەھەژێنن سەرئە نجامیش ھەردوو تیپ بەبێ گۆڵ و بە خالێک ڕازی بوون ھێرشبەرانی ھەردوو یانەش نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتری بھەژێنن، لەسەر یاریگای ھەندرێنیش ھەردوو یانەی شێروانەی کەلار و ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا ھەرچەندە پێش بینی نەدەکرا کەوا یانەی ھەندرێن دووچاری شکست بێتەوە ، بەڵام کوڕانی کەلار توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(١-٠)گۆڵ یارییەکەیان بردەوە، لە شاری دھۆکیش لە لە یارییەکی بەھێزدا ئارارات بووە میوانی یانەی زێرەڤانی لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و بە درێژایی ماوەی یارییەکە ھێرشی یەک لە دوای یەکیان دەبردە سەرگۆڵی یەکتری بە ئامانجی بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و لەم یارییەشدا یاریزانانی زێرەڤانی توانیان درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن بۆ دووەم ھەفتەیە لەسەر یەک توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ یارییەکەیان بردەوە ، گۆڵەکانی یانەی زێرەڤانیش لەرێگەی ھەریەک لە یاریزانان(ئەیوب ئەیاد،بیلال ساڵح) تۆمارکرا، تاکە گۆڵی ئاراراتیش یاریزان (عەلی عەزیز) تۆماری کرد بە تەواو بوونی یارییەکانی ئەم ھەفتەیەش ھەریەک لە یانەکانی ھەولێر بە ١٢ خاڵ و دھۆک بە ١٣ خاڵ لە پێشەنگی یانەکانی گروپەکانیان دێن.
Top