سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هیوای بۆ دهۆكییەكانی گەراندووە

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هیوای بۆ دهۆكییەكانی گەراندووە
دوای ئەوەی ماڵپەری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە تۆرە كۆمەڵاتیەكان هەواڵی دابەزینی یانەی دهۆك بۆ خولی پلە دووەكانی عێراق راگەیاند، عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا ئەم هەواڵی رەتكردووە و گوتی: هەواڵی دابەزینی یانەی دهۆك بۆ خولی پلە دووەكان دوورە لە راستی، هەواڵێكی زۆرمان دا بۆ ئەوەی یانەی دهۆك لە خولی عێراق نەكشێتەوە، بەلام ئەوان لەسەر بۆچوونی خۆیان پاشگەزنەبوونەوە، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەمرۆ ناچار بوون بە پێی رێنماییەكان سزای یانەی دهۆك بدەین، كە بۆ خولی پلە یەكی عێراق دابەزێت.
لە درێژەی قسەكانیدا عەبدولخالق مەسعود گوتی: هۆكاری ئەم بریارەش بۆ ئەوە دەگرێتەوە، كە یانەی دهۆك چاڵاكییەكانی لە خولی عێراق هەڵپەسارد نەوەك بكشێتەوە، بۆیە بریارەكە تەنیا بۆ خولی پلە یەكی عێراق بوو.
جێگەی باسە یانەی دهۆك پێش تەواوبوونی یارییەكانی خولی نایابی عێراق چاڵاكییەكانی لە خولەكە هەلپەرساد.
رێبین رەمزی
Top