یانەی شێروانە گرفتی دارایی ھەیە
ھەر چەندە ئەم وەرزە گرفتی دارایی بەرۆکی یانەکانی کوردستانی گرتووە و یانەکانیش بۆ دانەبڕانیان لە وەرزش و بە تایبەت یاری تۆپی پێی ئەمساڵیش سەرجەم تیپکانی بەشدار لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەشداریان کرد جگە لە یانەی بروسک نەبێت، یانەی شێروانەی کەلاریش کە ئەمساڵ وەکو ساڵانی تر درێژەی دا بە بەشداربوون لە خولەکانی کوردستان لە کۆی ئەنجامدانی شەش یاری لە ھەفتەکانی ڕابردوو لە خولی نایابی کوردستان تەنیا چوار خاڵی بەدەستھێناوە لە خانەکانی کۆتایی ریزبەندی یانەکان دێت، بەڵام گرفتی دارایی رێگرە لەم یانەیە بۆ ئەوەی بتوانێ چەندین یاریزانی پیشەگەر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە جگە لەمەش یانەی شێروانە بڕی زیاتر لە ١٠٠ملیۆن دینار قەرزارە و تاکو ئێستاش ھیچ لایەنێکی بەرپرس بەلێنی ھاوکاری بە یانەکە نەداوە یانەکەش کۆڵندات لە بەردەوامی لە خولی کوردستان لەم بارەشەوە کۆمارعەزیز سکرتێری یانەی وەرزشی شێروانە گوتی: ئەمساڵ ئێمەش وەکو سەرجەم یانەکانی ھەرێمی کوردستان قەیرانی دارایی رووی لە ئێمە کردوە ، بەڵام ئێمە ھەر بەردەوامین لە خولی کوردستان و پشتمان بە داھاتی خۆمان بە ستووە بۆ ئەوەی بتوانین پشوو درێژبین لە خولی کوردستان ، کە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان یارییەکانی بەشێوازی کۆمەڵەیە ، بەڵام ئێمە لە سەرجەم یانەکانی تری خولی کوردستان بارودۆخی دارایمان خراپە ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر ئاست و ئەنجامیشمان تاڕادەیەک ، لە باڕەی بڕی ئەو پارەیەی کە لەسەریان کۆبووتەوە وەکو قەرز : کۆمار گوتیشی " ئێمە پارەی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردووی گرێبەستی سەرجەم یاریزانانی خۆمان نەداوە ئەوەش بۆتە بار بەسەر ئێمەوە کە نەتوانین پارەی یاریزانان دابین بکەین و زیاتر لە ١٠٠ملیۆن دینار پارەی گرێبەست و شتی تریش قەرزارین ، لە بارەی دابین کردنی مووچەی یاریزانانیش ناوبراو گوتی" ئێمە ھەموو مانگێک ھەوڵمان داوە کەوا مووچەی یاریزانانی تیپەکەمان دابین بکەین چونکە ئەوان کاری خۆیان ئەنجام دەدەن لە نێو یاریگا ، بەڵام دوو مانگە نەمانتوانیوە مووچەکانیان وەکو پێویست دابین بکەین کە مافێکی ڕەوای خۆیانە ئێمە پارەی ئەوان دابین بکەین ئێستاش لە چاوەڕوانی ئەوەین کەوا بتوانین پارەمان بۆ دابین بکرێت ئێمەش قەرزی ئەوان بدەینەوە ، لە بارەی ھاوکاری کردنی بەرپرسانی شارەکەش کۆمار گوتی" ھەتاکو ئێستا ھیچ کەسێک ھاوکاری یانەی شێروانەی نەکردوە جگە لەمەش ھەردوو تیپی لاوان و تازەپێگەیشتوانمان کە توانیان ئەنجامی شایستە لە خولەکانیان بەدەستبھێنین ئەوانیش خەڵات نەکراون و ھاوکاری نەکراون، بەھیوای ئەوەین بەرپرسان بتوانن ھاوکاری تیپەکەمان بکەن، ھەولێش دەدەین بەردەوامین لە خزمەتکردنی تیپەکەمان بۆ ئەوەی ئەنجامەکانیمان وەکو پێیوست بێت لە داھاتوو کە لە پێنج یاری ڕابردوو سەرکەوتنمان بەدەستنەھێناوە و متمانەمان بە یاریزانانی خۆمان ھەیە کە ئەنجامی باشتر لە یارییەکانی داھاتوو بەدەست بھێنین.
