یانەی دهۆك پێنج یاریزانی بۆ خولی نایابی فاست لینكی كوردستان زیاد كرد

یانەی دهۆك پێنج یاریزانی بۆ خولی نایابی فاست لینكی كوردستان  زیاد كرد
دوای ئەوەی یانەی دهۆك بەفەرمی كشانەوەی خۆی لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێر راگەیاند، یاریزانانی تیپی یەكەمی یانەكە، كە بەشدارە لە خولی عێراق هەوڵ دەدەن روو لە یانەیەك بكەن لە خولی نایابی كوردستان، بۆ ئەم مەبستە یانەی گارە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان جاسم محەمەد سەلێمان مۆركرد.
ئەمرۆ دووشەممە یانەی دهۆك بەفەرمی پێنج یاریزانی تیپی یەكەمی بەشداربوو لە خولی عێراق لە لیستی یاریزانانی تیپەكە بەشداربوو لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان زیادكرد، ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (خالید موشیر، كاوە دینۆ، ئەحمەد جاسم، ئوسامە محەمەد، وەلید سەلمان).
بۆیە چاوەروان دەكرێت ئەم یاریزانە بەشداری لە یاری لووتكەی كۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بكەن، كاتێك رۆژی پێنجشەممە لە یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
رێبین رەمزی
Top