پاڵەوانیەتی ئوستورالیای كراوە جۆكۆڤیج و كریبەر بوونە پاڵەوان
لە یاری كۆتایی ئاستی پیاوان هەردوو یاریزانی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیج و یاریزانی بەریتانی ئەندی مورای بەیەك گەیشتن، لە دوای یارییەكی بەهێز لە نێوان هەردوو پۆلینكاری یەكەم و دووەمی جیهان یاریزان نۆڤاك جۆكۆڤیج بۆ جاری شەشەم نازناوەكەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە سێ كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە ئەندی مۆرای بردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكان (6-1، 7-5، 7-6) بوو، نۆڤاك جۆكۆڤیج پێشتر لە ساڵانی 2008 و 2011 و 2012 و 2013 و 2015 ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە و نازناوەكانی لەگراند سلام بۆ 11 نازناو بەرزكردەوە .
لەیاری كۆتایی ئاستی ئافرەتان كچە یاریزانی ئەڵمانی ئەنجیلیكا كریبەر پۆلینكاری حەوتەمی جیهان دەسكەوتێكی مێژوویی تۆماركرد داوای ئەوەی نازناوەكەی بەدەستهێنا بە بردنەوەی لەیاری كۆتایی لەكچە یاریزانی ئەمریكی سیرینا ویلیامز پۆلینكاری یەكەمی جیهان بە ئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك، ئەنجامی كۆمەڵەكان (6-4،3-6،6-4) بوو، ئەوە یەكەم نازناوە بۆ كریبەر لە پاڵەوانێتیەكانی گراند سلام، هەروەها كریبەر یەكەم كچە یاریزانی ئەڵمانیە لەدوای كچە یاریزان شتیڤی گراف پاڵەونێتیەكی گراند سلام دەباتەوە، دوا جار ئەم دەسكەوتە بۆ ئەڵمانییەكان بۆ ساڵی 1999 كە نازناوی رۆلان گارۆسی بەدەست هێنابوو .
