هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی هەولێر ئەنجامدرا

هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی هەولێر ئەنجامدرا
ئەمرۆ یەكشەممە لە هۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر هەڵبژاردن بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی هەولێر ئەنجامدرا، بە ئامادەبوونی لێژنەی سەرپەرشتیار، كە پێكهاتبوو لە عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و قەیس محەمەد پارێزەر و بەرپرسی هۆبەی یاسایی یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
لەم هەڵبژاردەنە دەستەی گشتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی هەولێر لە 11 كەس پێكهاتبوو بەمشێوەیە:
1- یانەی هەولێر، 2- یانەی پێشمەرگەی هەولێر، 3- یانەی ئارارات، 4- یانەی برایەتی، 5- یانەی بروسك، 6- یانەی هەندرێن، 7- سامی محەمەد نوێنەری یاری فۆتسال، 8- سید محەمەد نوێنەری ناوبژیوانان، 9- سیروان سەلمان شارەزا، 10- بروسك كانەبی شارەزا، 11- عومەر مەجید خاوەن بروانامەی راهێنەرایەتی A ئاسیوی.
لەم هەڵبژاردنە ركابەری لەسەری پێنج پۆست دەكرا.
ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بەمشێوەیە بوو.
1- تاریق عەبدولرەحمان سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر 11 دەنگ
2- بروسك كانەبی جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق 11 دەنگ
3- سیروان سەلمان ئەمینداری دارایی 11 دەنگ
4- محەمەد خۆشناۆ سكرتێر 11 دەنگ
5- فاروق خدر 9 دەنگ
جێگەی باسە لەم هەڵبژاردنە هەریەكە لە جەلال پەریشان و نەوزاد حەمەد، كە ئەندامی پێشووی ئەم یەكێتیە بوون خۆیان بۆ ئەندامیتی یەكێتیەكە پالێوراو نەكردووە.
رێبین رەمزی
Top