یەكشەممە هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی هەولێر ئەنجام دەدرێت
بە پێی زانیارییەكان لەم هەڵبژاردنە نەوزاد حەمەد و جەلال پەریشان خۆیان بۆ ئەندامێتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی هەولێر خۆیان پاڵێوراو نەكەنەوە.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو، تاریق عەبدولرەحمان خۆی وەكو سەرۆكی یەكێتیەكە پاڵێوراو دەكاتەوە و هیچ ركابەرێكی نییە و هەروەها بروسك كانەبی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆك پاڵێوراو دەكاتەوە بە بێ بوونی ركابەر و سیروان سەلمان خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری دارایی یەكێتیەكە پالێوراو دەكاتەوە بە بێ بوونی ركابەر.
بە پێی هەمان سەرچاوە دوو ئەندامی نۆیی خۆیان پالێوراو دەكەن ئەوەیش محەمەد خۆشناۆ وەكو نوێنەری یانەی هەولێر خۆی بۆ پۆستی سكرتێر پالێوراو دەكات بە بێ بوونی ركابەر و نوێنەرێكی یانەی برایەتی خۆی بۆ ئەندامێتی یەكێتیەكە پالێوراو دەكات بە بێ بوونی ركابەر.
جێگەی باسە لەم هەڵبژاردنەوە نوێنەری یانەكان و ناوبژیوانان و راهێنەر و ئەندامانی پێشوو بەشداری تیاییدا دەكەن.
رێبین رەمزی
