قۆناغی یەكەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە تەواو بوو
لە كۆمەڵەی هەولێر یارییەكانی قۆناغی یەكەم تەواو بوو، كە تیاییدا هەر سێ یانەی هەولێر و هێرش و مقدادیە بەشداریان كردووە و یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی یەكەمی بە دەستهێنا و یانەی هێرش بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ پلەی دووەمی بە دەستهێنا و یانەی مقدادیە بە بێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.
ئەنجامی یارییەكانی قۆناغی یەكەم بەمشێوەیە بوو.
هەولێر - هێرش 3-2 گێم
هەولێر - مقدادیە 3-0 گێم بەهۆی تەواونەكردنی یارییەكە لە لایەن یانەی مقدادیە
هێرش - مقدادیە 3-1 گێم
وا بریارە رۆژی یەكشەممە لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری یارییەكانی قۆناغی دووەم دەست پێ بكات و یارییەكانیش كاتژمێر 3ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
