محەمەد سەعید بووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی دهۆك

محەمەد سەعید بووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی دهۆك
لە شاری دهۆك هەڵبژاردەنی لقی دهۆك-ی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە هۆڵی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لە شاری دهۆك ئەنجامدرا.
لەم هەڵبژاردنە نوێنەری 17 یانە و ئەندامانی پێشووی یەكێتیەكە و نوێنەری ناوبژیوانان و راهێنەرانی دهۆك بەسەرپەرشتی هەریەكە لە عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و ئەحمەد قاسم سەرۆكی نوێنەرایەتی ئۆڵۆمپی دهۆك و قەیس محەمەد پارێزەر و سەرۆكی هۆبەی یاسایی یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بەمشێوەیە بوو.
محەمەد سەعید سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لقی دهۆك یەكێتی تۆپی پێی عێراق
فەرزاد محەمەد عەلی جێگری سەرۆك
سوبحی كامی سكرتێر
عەبدوڵڵا عابد ئەمینداری دارایی
حوسێن سەعید ئەندام
جێگەی باسە رۆژی یەكشەممە لە هۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر هەڵبژاردەنی لقی هەولێر-ی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top