هەولێر دەستبەرداری یاریزانە پیشەگەرە ئێرانییەكەی بوو
میلاد زانیدپور داوایەكی پێشەكش یانەی هەولێر كرد بەمەبەستی رێگە دان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ولاتی توركیا بۆ قاچی، بەلام دوای راپرسكردن لەگەڵ دەستەی راهێنەران و دیاریكردنی كاتی گەرانەوە لە نەشتەرگەرییەكە بەفەرمی بریار درا گرێبەستی یاریزانی ناوبراو هەڵبوەشێتەوە بە رەزامەندی هەردوو لا.
میلاد زانیدپور لە وەرزی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد و بەشداری لە یارییەكانی خولی عێراق و كوردستان-ی كرد، میلاد پێشتر له ساڵی 2004 تا 2007 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئێران كردووه، دواتر بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كراوه و به‌شداریی 15 یاریشی كردووه، له دوای ساڵی 2012 به‌هۆی پێكانه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دابڕا. پێشتریش یاریی بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (فولاد، سایپا، راهئاهان، پێیكان، مه‌لاڤان، زوب ئاهان) كردووه.
میلاد زانیدپور لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لەگەڵ یانەی هەولێر لە وەرزی ئەمساڵدا.
رێبین رەمزی
