لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ھەندرێن و ئارارات و زێرەڤانی و زاخۆ لە بەھێزترین یاری بەیەک دەگەن

لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ھەندرێن و ئارارات و زێرەڤانی و زاخۆ لە بەھێزترین یاری بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆپێنج شەممە و سبەی ھەینی لە ھەردوو کۆمەڵەکانی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە دەچێت، لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی شێروانەی کەلار دەکات،بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە لە ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەن ھەولێرییەکان بۆ وەرگرتنی پێشەنگی کۆمەڵەکە و شێروانەش بۆ رزگار بوون لە خانەکانی خوارەوە بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری پێویستیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان، لە دێربی بادینانیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی زێرەڤانی و زاخۆ لە شاری دھۆک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زێرەڤانی خاوەن یاریگا بەسەرپەرشتی ڕاھێنەرە تازەکەیان غەزوان محەمەد یەکەم یارییان ئەنجام دەدەن ھەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان کردوە بۆ ئەوەی یەکەم سەرکەوتن لەم وەرزە بەدەست بھێنین لەسەر حیسابی یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی خۆیان لەم قەیرانەی خراپی ئەنجام رزگار بکەن، زاخۆییەکانیش بە ئامادەکارییەکی باشەوە لە دھۆکن بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و پێشەنگی یانەکان بپارێزن سووریشن لەسەر بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ، لە شاری ھەولێریش یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێز دا میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمام دەکات ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەندرێن ھەموو ھەولێکیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر یاریگای خۆیان سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبھێنین و قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردوو بکەنەوە تاڕادەیەک خۆیان لە پێشەنگی یانەکان نزیک بکەنەوە ھەرچەندە ئەرکیان ئاسان نابێت لەبەرامبەر یاریزانانی ئاراراتی پیرمام، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی ئارارات ئامادەکاریی پێویستیان کردوە بۆ ئەوەی تۆڵەی شکستی ھەفتەی ڕابردوویان لە ھەندرێن بکەنەوە و بە سێ خاڵ بگەرێنەوە پیرمام و ئەرکیان تاڕادەیەک زەحمەتە کاتێک لەسەر یاریگای ھەندرێن ڕووبەرووی خاوەن یاریگا دەبنەوە پێش بینش دەکرێ یارییەکی بەھێز بێت لە نێوان ھەردوو تیپ، سبەی ھەینیش لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە سێ یاری بەرێوە دەچێت لە قۆناغی دووەمی خولەکە، یانەی برایەتی دەچێتە شاری دھۆک و دەبێتە میوانی یانەی گارە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا ھەرچەندە لە سەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانیان یاری دەکەن و ھەوڵی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەدەن بۆ ئەوەی لەم دۆخەی خراپی ئەنجام رزگاریان بێت و چەند خانەیەک بچنە پێشەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی برایەتی ھەوڵی سەرکەوتن وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان دەدات، لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆز لە یارییەکی زەحمەت و بەھێزدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی چڕیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان بە کۆتایی بھێنین و پێش بینش دەکرێ یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، نەورۆز بۆ ھەنگاو نان بۆ سەرووی ریزبەندی یانەکان و بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگێ، پێشمەرگەی ھەولێریش بەسەرپەرشتی سەمیر بابۆی ڕاھێنەر پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین و پێشەنگی یانەکان وەربگرێت، یانەی دھۆکیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سۆلاڤی کەرکووک دەکات، دھۆک بە پشتن بەستن بە یاریگاو ھاندەران ھەوڵی سێ خاڵ و پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان دەدات و سۆلاڤیش لە ئەرکێکی زەحمەتدا ڕووبەرووی دھۆک دەبێتەوە، سۆلاڤ ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی بە ئەنجامی باشەوە بگەرێتەوە کەرکووک و خۆی لە دواین پلەکانی ریزبەندی یانەکان رزگار بکات، ھەردوو یانەی زاخۆ و دھۆکیش لە پێشەنگی ریزبەندی یانەکان دێن، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
Top