نەوزاد قادر بووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لقی كەركووك

نەوزاد قادر بووە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لقی كەركووك
ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری كەركووك هەڵبژاردەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی كەركووك ئەنجامدرا، بە بەشداریكردنی دەستەی گشتی یەكێتییەكە، كە لە 24 ئەندام پێكهاتبوون.
دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە نەوزاد قادر وەكو سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لقی كەركووك متمانەی پێدراوە دوای ئەوەی توانی 24 دەنگ بە دەستبهێنێت.
ئەنجامی هەڵبژاردەنەكە بەمشێوەیە بوو.
1- نەوزاد قادر سەرۆك 24 دەنگ
2- عەزیز مەرشد جێگری سەرۆك 24 دەنگ
3- سەعید نوری سكرتێر 24 دەنگ
4- مەزفەر نوری ئەمینداری دارایی 24 دەنگ
5-جەلال ئیبراهیم ئەندام 23 دەنگ
وا بریارە رۆژی هەینی هەڵبژاردەن لە شاری دهۆك ئەنجام بدرێت و رۆژی شەممە لە شاری سلێمانی و رۆژی یەكشەممە لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
فؤتؤ: رێبوار مەحمود
Top