هەڵبژاردەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی شارەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت

هەڵبژاردەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی شارەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت
وا بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری كەركووك هەڵبژاردەی لقی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی كەركووك ئەنجام بدرێت بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، كە لێژنەیەك بۆ ئەم مەبستە بە سەرۆكایەتی عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و ئەندامێتی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و چەند ئەندامێكی تر پێكهاتووە.
لە هەمان كاتدا وا بریارە رۆژی هەینی هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی دهۆك ئەنجام بدرێت و رۆژی شەممە هەڵبژاردەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی و رۆژی یەكشەممە هەڵبژاردەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
تا ئێستا دەستەی گشتی و پالێوراوەكان دیار نییە و هەروەها پۆستەكانی یەكێتیەكانیش دیار نییە.
جێگەی باسە ماوەی 7 ساڵە هەڵبژاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی شارەكان ئەنجام نەدراوە لە هەفتەی رابردوو لە هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكانی ناوەراست و باكوور ئەنجام درا.
رێبین رەمزی
Top