كۆڤان حەسەن لە ئێستاوە بۆ ئۆڵۆمپیاتی بەرازیل ئامادەكاری دەكات

كۆڤان حەسەن لە ئێستاوە بۆ  ئۆڵۆمپیاتی بەرازیل ئامادەكاری دەكات
كۆڤان حەسەن یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی خاوەن پێداویستی تایبەتی قەزای ئاكرێ، یەكێك لە یاریزانە هەر بەتواناكانی هەڵبژاردەی خاوەن پێداویستی تایبەتە لە عێراق و خاوەن كۆمەڵێك نازناوی جۆراوجۆرە لەسەر ئاستی جیهان، لە ئێستاشدا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی بتوانێ لە مانگی 8ی داهاتوو لە ئۆڵۆمپیاتی بەرازیل بەشداری بكات كە و لە كیشوەری ئەمریكای باكووریش مەدالیایەكی ئۆڵۆمپیات بەدەست بهێنێت، بۆیە لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردوە كە هێشتا حەوت مانگی ماوە بۆ ئەوەی كێبڕكییەكانی دەست پێبكات، لەم بارەشەوە كۆڤان حەسەن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «لە ئێستادا وەكو یاریزانی هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی خاوەن پێداویستی عێراق ئامادەكاریی دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین لە مانگی هەشتی داهاتوو لە وڵاتی بەرازیل بەشداری بكەین، ئێستا منیش وەكو یاریزان لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق ئامادەكاری دەكەم بۆ ئەوەی بتوانم لە ئێستاوە ئامادەكاری پێویستی بۆ بكەم و چاویشم لەوەیە كە ئەنجامی باش بەدەست بهێنم، تا بتوانم ناوی خۆم بەرز بكەمەوە و ئەنجامی شایستەش بۆ هەڵبژاردەی عێراق بەدەست بهێنین، ئامادەكارییەكانیشم بە سەرپەرشتی راهێنەرەكەم ئەنجام دەدەم، هەر چەندە هێشتا زووە كە ماوەی پاڵەوانێتییەكە زۆری ماوە، بەڵام راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق پلانی تۆكمەیان هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم یاریزانان ئامادە بكەن و بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین»، لە بارەی گرفتەكانیشی كۆڤان گوتی: «سوپاس بۆ خوای گەورە گرفتێكی ئەوتۆمان نییە و بە هیوای ئەوەم بتوانن رێكۆردێكی جیهانیش لە وڵاتی بەرازیل بە ناوی خۆم تۆماربكەم.»
Top