یەكەم یاریزانی عێراقی چووە خولی نایابی ئینگلیزی

یەكەم یاریزانی عێراقی چووە خولی نایابی ئینگلیزی
چاوەروان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو بەفەرمی یانەی سوانسی سیتی، كە لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری دەكات مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەراستی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی سوێند تاون-ی ئینگلیزی یاسر قاسم رابگەینێت.
بەپیی سەرچاوەكان یاسر قاسم و یانەی سوانسی سیتی لەسەر هەموو خاڵەكانی گرێبەستەكە رێكەوتن، تەنیا چەند خاڵێكی لاوەكی ماوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی مۆركردنی گرێبسەتەكە جەماوەری عێراقی بە ریژەیەكی زۆر سەردانی هەژماری تایبەتی یانەی سوانسی سیتی-یان كردووە لە تۆرە كۆمەڵاتیەكان بەتایبەتی لە فیسبووك.
یانەی سوانسی سیتی، كە لە وڵاتی وێلزە و لە پلەی 15یەمی خولی نایابی ئینگلیزی دێت لە كۆی 20 یانە هەوڵ دەدات لەم وەرزە لە خولی نایابی ئینگلیزی بمینێتەوە.
ئەگەر گرێبەستەكە بەفەرمی واژوو كرا، یاسر قاسم دەبێتە یەكەم یاریزانی عێراقی، كە لە خولی نایابی ئێنگلیزی یاری بكات هەرچەندە یانەی مانچستەر سیتی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان نەشئەت ئەكرەم مۆركرد، بەڵام نەیتوانی كارتی كاركردن بۆ ناوبراو دەربكات بۆیە گرێبەستەكە سەركەوتوو نەبوو.
رێبین رەمزی
Top