پێنج راهێنەر پالێوراون بۆ راهێنەرایەتی یانەی زێرەڤانی
دوای ئەوەی رۆژی هەینی لە شاری كەركووك یانەی زێرەڤانی تووشی دووەم دۆران هات بەرانبەر یانەی كەركووك بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ، بە پێی سەرچاوەكان دوای یارییەكە راهێنەر سەلێمان رەمەزان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە دەستەی كارگێری یانەكە كردووە، لە بەرانبەردا سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە دەستەی كارگێری یانەكە بریاری لادانی سەلێمان رەمەزانیان لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە داوە.
لەم كۆبوونەوەی بەفەرمی بریاری كۆتایی لەسەر سەلێمان رەمەزان دەدرێت.
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو پێنج راهێنەر پالێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زێرەڤانی ئەوەیش هەریەكە لە (عەلی وەهاب، عەلی وەهیب، حازم ساڵح، ئاشتی مستەفا، غەزان یاریدەدەری راهێنەر سەلێمان رەمەزان).
بە پێی سەرچاوەكە راهێنەر عەلی وەهاب پالێوراوی سەرەكییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زێرەڤانی.
جێگەی باسە یانەی زێرەڤانی لە پلەی حەفتەمی كۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دێت بە كۆكردنەوەی 3 خاڵ.
رێبین رەمزی
