خەسرەو گۆرون بووە راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان

خەسرەو گۆرون بووە راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان
رۆژی شەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا، خەسرەو گۆرون وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بەشداربوو لە پاڵەوانێتی كۆنیفا لە هەرێمی ئەبغازیا لە وڵاتی رووسیا.
بە پێی سەرچاوەكان هۆكاری دەستنیشانكردنی خەسرەو گورون بۆ ئەو ئەزموونە زۆری، كە هەیەتی لە بواری راهێنەرایەتی وهەروەها لە كاتی ئێستادا ئەركی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی لە خولەكانی كوردستان لە ئەستۆ نییە، بۆیە بوارێكی باشی لە دەست دا دەبێت بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانەكان و چاودێریكردنی یارییەكانی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان.
خەسرەو گورون راهێنەرایەتی هەریەكە لە یانەكانی كەمال سەلیم و سلێمانی و سیروانی نوێی كردووە و هەروەها راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بووە و یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی بوو.
رێبین رەمزی
Top