هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتنە یاری كۆتایی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە
لە یارییەكی بەهێز و جەماوەریدا یانەی هەولێر توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بگاتە یاری كۆتایی خولەكە دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3-2) گێم لە یانەی ئەكاد-ی بردەوە.
لە یارییەكی تردا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی بلیتی دووەمی یاری كۆتایی بۆ خۆی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3-0) گێم لە یانەی شەقڵلوە بباتەوە.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی یانەی ئەكاد یاری كۆتایی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و پێشكەرگەی سلێمانی كاتژمێر 3ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە 12 یانە بەشداریان كرد و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەركەوتن و هەریەكە لە یانەكانی نیشتمان و تەئاخی دابەزینە خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆوەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
