لە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە... چوار یانەی سەركەوتوو بۆ چوار گۆشەی زێرین دیاریكرا

لە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە... چوار یانەی سەركەوتوو بۆ چوار گۆشەی زێرین دیاریكرا
رۆژی یەكشەممە لە هەردوو هۆڵی شەهید فرەنسۆ هەریری و یانەی ئەكاد لە شاری هەولێر یارییەكانی گەری چوارەمی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە ئەنجامدرا، كە لەم گەردا بەفەرمی هەرچوار یانەی سەركەوتووی بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی پاڵەوانێتیەكە دیاریكرا.
بەفەرمی هەرچوار یانەی هەولێر و شەقڵاوە و ئەكاد و پێشمەرگەی سلێمانی توانی بلیتی قۆناغی چوار گۆشەی زێرین بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن، بەڵام رۆژی یەكشەممە ریزبەندی هەردوو كۆمەڵە دیاری دەكرێت بە ئەنجامدانی دواین یارییەكانی هەردوو كۆمەڵە، لە لایەكی ترەوە تا ئێستا ئەو دوو یانەیە دیارینەكرایەوە، كە دادەبەزن بۆ خولی پلە یەكی كوردستان.
ئەنجامی یارییەكانی هەردوو كۆمەڵە بەمشێوەیە بوو.
كۆمەلەی یەكەم
نیشتمان - شەقڵاوە 1-3 گێم
هەولێر- شۆڕیجە 3-0 گێم
هەڵەبجەی شەهید - ڕانیە 3-2 گێم
كۆمەڵەی دووەم
سۆلاڤی نوێ - تەئاخی 3-0 گێم
پێشمەرگەی سلێمانی - بابەگوڕگوڕ 3-0 گێم
ئەكاد - هێرش 3-0 گێم
جێگەی باسە رۆژی دووشەممە یارییەكانی قۆناغی یەكەم تەواو دەبێت و رۆژی سێشەممە یاری چوار گۆشەی زێرین ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top