شێروانە راهێنەرەکەی دوورخستەوە

شێروانە راهێنەرەکەی دوورخستەوە
دوای رۆیشتنی چوار هەفتە بەسەر یارییەکانی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان، تا ئێستا یانەی شێروانە هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە و دوێنی لە نێو یاریگای زاخۆ تووشی دۆران هات بە ئەنجامی ۳-۲ گۆڵ.
بەفەرمی دەستەی کارگێری یانەی شێروانە بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەر ئوسامە نوری لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە د.
بە پێی سەرچاوەکان دەستەی کارگێری شێروانە لەگەڵ راهێنەر وەلی کەریم لە گفتوگۆدان بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی شێروانە.
یانەی شێروانە لە کۆمەڵەی یەکەم یاری دەکات چوار یاری ئەنجام داوە و خاوەنی ۳ خاڵە، دوای ئەوەی لە ۳ یاری یەکسانبووە و لە یارییەک تووشی دۆران هات.
رێبین رەمزی
Top