هەڵبژاردنەکانی یەکێتی تۆپی پێی لقی شارەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت

هەڵبژاردنەکانی یەکێتی تۆپی پێی لقی شارەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت
یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێی لقی شارەکان لەسەر ئاستی عێراق ئەنجام بدات، بۆ ئەم مەبستەش دوو لێژنەی پێکهیناوە.
لێژنەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەراستی عێراق پێکهاتووە لە عەلی جەبار سەرۆک و ئەندامیتی کامل زغیر و یحیی زغیر و محەمەد جەبار عەبودی.
و لێژنەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کوردستان و رۆژئاوای عێراق پێکهاتووە لە عەبدولخالق مەسعود سەرۆک و ئەندامیتی سەفین کانەبی و تاریق ئەحمەد و قیس محەمەد.
رۆژی چوارشەممە هەڵبژاردنی یەکێتی تۆپی پێی پارێزگای کەربەلا ئەنجامدرا، یەیحیی کەریم وەکو سەرۆکی یەکێتیەکە دەستنیشان کرا.
تا ئێستا کاتی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی کوردستان دەستنیشان نەکراوە.
رێبین رەمزی
Top