گازی باکوور بەردەوامە لە هێنانی یاریزان

گازی باکوور بەردەوامە لە هێنانی یاریزان
بەمەبستی پتەوکردنی تیپەکەیان لە خولی پلە یەکی عێراق و پلە یەکی کوردستان رۆژی سێشەممە بەشیوەیەکی فەرمی، یانەی گازی باکور بەشیوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی هەولێر نیاز مەغدید تا کۆتایی وەرزی ئەمساڵ مۆرکرد.
نیاز مەغدید لە هێڵی بەرگری یاری دەکات و سەرەتای دەرکەوتنی لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی هەولێر بوو.
وا بڕیارە سبەی چوارشەممە پێش دەستپێکردنی یارییە دۆستانەکەی گازی باکوور و زاخۆ، یاریزان نیاز مەغدید پێشکەشی دەزگا راگەیاندنەکان بکرێت.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: یوسف کەرکووکی
Top