برایەتی راهێنەرێكی بۆ ستافی تیپەكەی دەستنیشانكرد
بەهۆی نەبوونی بروانامەی راهێنەرایەتی یاریدەدەری راهێنەری برایەتی غەفوور نەیدەتوانی لە كاتی یارییەكان لە شوێنی یاریزانی یەدەگ دابەنێشێت، بۆیە دەستەی كارگێری یانەكە بڕیاری دا ئەم راهێنەرە بۆ ستافی یراهێنەرانی یانەكە زیاد بكات.
نەزار نوری توانی لە وەرزی ئەمساڵدا خولی پلە نایابەكانی كوردستان لەسەر ئاستی لاوان بۆ یانەی برایەتی بە دەستبهێنێت.
رێبین رەمزی
