پێشمەرگەی هەولێر كاردانەوەی لەسەر بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەیە

پێشمەرگەی هەولێر كاردانەوەی لەسەر بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەیە
پاش رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی فاست لینك-ی كوردستان بۆ تۆپی پێی، كە راهێنەری گۆڵپارێزی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولخالق مەحمود هێرشی كردە سەر ناوبژیوانی یارییەكە ئومێد مستەفا و تەواونەكردنی یارییەكە.
رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەی خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەكە بە دۆراو هەژمار بكرێت بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ، هەرچەندە یانەكە كەردانەوەی خۆی لەسەر ئەم بڕیارە هەبوو, بەڵام بەشێوەیەكی فەرەمی ئەمرۆ یەكشەممە كاتژمێر 4ی ئێوارە لە هۆتێل وڵات یانەی پێشمەرگەی هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی قسەی خۆی لەسەر بڕیارەكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكات.
بە پێی سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر، لەم كۆنگرە رۆژنامەنووسیە رەنگە چەند بڕیارێكی گرنگ بدرێت و هەروەها دەستەی كارگێری یانەكە قسەی خۆی دەكات.
رێبین رەمزی
Top