یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری خۆی دا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری خۆی دا
ئەمرۆ شەممە لە بارەگای خۆیدا، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بەڵام گرنکترین تەوەر تایبەت بوو بە رووداوەکانی یاری نێوان پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی، کە یارییەکە تەواو نەکرا بەهۆی هێرش کردنە سەر ناوبژیوانی یارییەکە لە لایەن راهێنەری گۆلپارێزی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولخالق مەحمود.
لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی دا بەمشێوەیە:
۱- هەژمارکردنی ئەنجامی یارییەکە بۆ بەرژوەندی یانەی برایەتی بە ئەنجامی (۳-٠) گۆل.
۲- راگرتنی راهێنەری گۆلپارێزی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولخالق مەحمود تا هەتایی لە ئەنجام دانی کاری وەرزشی.
۳- غەرامەکردنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار.
جێگەی باسە ئەم کۆبوونەوەیە بە بێ ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەفین کانەبی ئەنجام درا، کە ئێستا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆنیفا دەکات لە ئیتاڵیا.
رێبین رەمزی
Top