راهێنەری پێشمەرگەی هەولێر دوورخرایەوە

راهێنەری پێشمەرگەی هەولێر دوورخرایەوە
دوای ئەوەی راهێنەری گۆلپارێزی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولخالق مەحمود بەهۆی دوورخستنەوەی لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکە ئومێد مستەفا، هێرشی کردە سەر ناوبژیوان بەقسەی دوور لە گیانی وەرزشی و دەستدرێژی کردن.
ئەمەش بووە هۆکاری تەواونەکردنی یارییەکە، کاتێک ئەنجامی یارییەکە بە گۆلێک یەکسانبوون و بڕیاری کۆتاییان بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جێهێشت.
لەمباریەوە نیهاد عادل جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەمبارییەوە گووتی: داوای لێبوردن لە هەموو لایەک دەکەین، ئەمە رووداوێکی نەخوازراوە، ئێمە پابەندی بڕیارییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەبین.
لە درێژەی قسەکانیدا نیهاد عادل گووتی: دوای یارییەکە راستەوخۆ دەستەی کارگێری یانەکە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بریارمان دا بە دوورخستنەوەی راهێنەری گۆلپارێز عەبدولخالق مەحمود لە تیپەکە بەشێوەی کۆتایی.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: قەیس وەیس
Top