هەولێر بە پێنچ گۆڵ لە پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی خولی كوردستان-ی بردەوە
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا لە خولەكی 2 یاریزان كامەران عەلی توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەی زێرەڤانی تۆمار بكات دوای جێبەجێكردنی فاولێكی راستەوخۆ، دوای ئەم گۆڵە یانەی هەولێر هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی یەكسانبوونی دا، بەڵام هەوڵەكانی بێ ئاكام بوو تا لە خولەكی 39 یاریزان بارزان شێرزاد توانی گۆڵی بەرانبەر بۆ تیپەكەی تۆمار بكات بەشێوازێكی زۆر جوان، پاشان ئەستێرەی یارییەكە باسل مستەفا لە خولەكی 46 توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی هەولێر تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی هەولێر فشارێكی توندی خستە سەر گۆڵی یانەی زێرەڤانی بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و لە خولەكی 61 یاریزان فەرحان شكور توانی گۆڵی سێیەم بۆ تیپەكەی تۆمار بكات و لە خولەكی 79 یاریزانی پیشەگەری سوری باسل مستەفا توانی گۆڵی چوارەم بۆ تیپەكەی تۆمار بكات و لە خولەكی 87 یاریزان ساڵح محەمەد توانی گۆڵی پێنجەم بۆ هەولێر تۆمار بكات.
دواتر ناوبژیوانی یارییەكە فیكەی تەواوبوونی یارییەكەی لێدا بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بە ئەنجامی (5-1) گۆڵ، بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 4 خاڵ بەرزكردووە و لە پێشەنگی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دێت.
ئەنجامی یارییەكانی تر بەمشێوەیە
ئارارات - زاخۆ 2-0
شێروانە - كەركووك 1-1
جێگەی باسە رۆژی هەینی سێ یاری تر لە كۆمەڵەی دووەم ئەنجام دەدرێت.
پێشمەرگەی هەولێر - برایەتی
دهۆك - گارە
سۆلاڤ- نەورۆز
جێگەی باسە یارییەكان كاتژمێر 2ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
