کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاری نێوان زێرەڤانی و ھەولێر بەرێوەچوو
سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەش سلێمان رەمەزان ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەی وەرزشی زێرەڤانی بۆ دەزگا راگەیاندنەکان گوتی" بەخێرھاتنی دەزگا راگەیاندنەکان دەکەین کە رۆلی کاریان ھەیە لە پێشخستنی خولەکە ، بە نسبەت یارییەکەی بەیانیش لە بەرامبەر یانەی ھەولێر یەکێک لە بەھێزترین یارییەکانە بۆ ئێمە ھەولێر تیپێکی بەھێزە و خاوەن جەماوەرە خاوەن کۆمەلێک یاریزانی بەتوانایە و خاوەن ئاستێکی بەرزن ، ئێمەش خاوەن تیپێکی بەھێزین لەسەر ئاستی کوردستان و بۆ ئەم یارییەش بە شێوەیەکی زۆر باش خۆمان ئامادەکردوە و بۆ ئەم یارییەش ئێمە ئاستی ڕاستەقینەی خۆمان پێشکەش دەکەین، دەمانەوێ سەرکەوتن بەدەست بھێنین لەم یارییە گرنگەدا.
دواتریش یوسف کاکێ ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێریش گوتی" بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر تیپی زێرەڤانی ئێمە ئامادەکارییەکی باشمان کردوە بە ئامانجی بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ھەوڵدەدەین ئاستی باشتر پێشکەش بکەین لە یاری پێشووتر کە بە ھۆی نالەباری کەش و ھەواوە نەمانتوانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆمان پێشکەش بکەین لە یارییەکە و ھەلەکانی یاری ڕابردوومان چاک بکەینەوە یەکەم یاریش بۆ ھەموو تیپێک لە دەستپێکی خولەکان قورسە بۆیە ھەموو ھەولێکمان ئەوەیە لە یاریگای خۆمان بتوانین سێ خاڵ بەدەست بھێنین ، لە ھەفتەی ڕابردووش زۆر گوێبیستی ئەوە بووینە کەوا یاریزانانی خولی عێراقیمان ھێناوە ئەوە ئەم یاریزانانە لە دوای یاری جەوییە لە خولی عێراق یاریزانەکان پەیوەندیان بە تیپی کوردستانەوە کردوە دواتریش ئەوانە ساڵەکانی تر لە ھەر لە خولی کوردستان یاری کردوە و یاریزانی شارەکەی خۆمانن و مافی ئەوەیان یاری بکەن تەنیا باسل مستەفا نەبێت کە ئەومان ھێناوە بۆ خولی کوردستان ئەوەیش مافی خۆمانە وەکو ھەموو یانەکانی تر کەوا یاریزانی پیشەگەر بھێنینە بۆ یاری کردن.
دواتریش ئەیوب ئەیاد کاپتنی یانەی وەرزشی زێرەڤانی لە بارەی ئامادەکاریەکانیان بۆ دەزگا راگەیاندنەکان گوتی" بۆ ئەم یارییەی بەرامبەر یانەی ھەولێر بە شێوەیەکی باش ئامادەکاریمان کردوە ، لەم یارییەشدا ئاستی راستەقینەی خۆمان پێشکەش دەکەین کە لە دوو یاری ڕابردوو نەمانتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بھێنین ھەولێش دەدەین لەبەرامبەر ھەولێر سێ خاڵ بەدەست بھێنین ھەر چەندە یارییەکە لە دەرەوەی خۆمانە.
میران خەسرۆش وەکو کاپتنی یانەی وەرزشی ھەولێر گوتی" بە نسبەت ئێمە یەکەم یاری دەبێت لە خولی کوردستان چونکە یەکەم یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بوو کەش و ھەواش باش نەبوو بۆیە بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەکاری باشمان کردوە و ھەوڵدەدەین سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین و سەرجەم یاریزانانی تیپەکەشمان ئامادەن بۆ ئەم یارییە و پە نا بەخوا ئاستی راستە قینەی یانەی وەرزشی ھەولێر پێشکەش دەکەین لەم یارییەدا .
جێگای ئاماژە پێکردنە سبەی پێنج شەممە لە یاریگای یانەی وەرزشی ھەولێر لە کاتژمێر ی دوای نیوەرۆ ھەردوو یانەی ھەولێرو زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە.
کارزان کانەبی
