هەولێر لە لیستی باشترین یانەكانی وڵاتانی عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

هەولێر لە لیستی باشترین یانەكانی وڵاتانی عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
گۆڤاری (فۆربس رۆژهەڵاتی ناوڕاست) لیستی باشترین 30 یانەی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشانكردووە، بە دانانی چەند پێوەرێك وەكو پلەی یانەكان لە دواین ریزبەندی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بۆ ئامار و مێژوو لە ساڵی 2014 و ئەو پلەی كە یانەكە لە وەرزی رابردوو لە خولی وڵاتەكەی بە دەستی هێناوە و بەهێزی خولی وڵاتەكە و لە كاتی دروستبوونی تا ئێستا ژمارەی پاڵەوانێتیەكان، كە بە دەستی هێناوە.
لەم لێستەدا یانەی هەولێر لە پلەی 21یەمی باشترین یانەكانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەلاتی ناوەڕاست دێت، كە ریزبەندیەكە بەمشێوەیە.
1-یانەی زەمال میسر
2- یانەی هیلال سعودیە
3- یانەی كوەێت كوەێتی
4- یانەی ئەهلی میسری
5- یانەی نەسری سعودی
6- يانەي عەین-ی ئیماراتی
7- یانەی نەجم ریازی ساحلی تونسی
8- یانەی وەفاق سەتیف جەزائیری
9- یانەی تەرجی ریازی تونسی
10- یانەی قادسیە كوەێتی
11- یانەی سەد فەتەری
12- یانەی ئەهلی سعودی
13- یانەی ئیتحاد-ی سعودی
14- یانەی هیلال سودانی
15- یانەی ریازی سفاقسی تونسی
16- یانەی شەباب سعودی
17- یانەی لخویا قەتەری
18- یانەی رەجا بیزاوی مەغربی
19- یانەی نەجمەی لوبنانی
20- یانەی جەزیرە ئیماراتی
21- یانەی هەولێر
22- یانەی جەیش قەتەری
23- یانەی فەنجا شانشینی عوممان
24- یانەی بەنزرەتی تونسی
25- یانەی ئەهلی ئیماراتی
26- یانەی حەد-ی بەحرێنی
27- یانەی ئەهلی بەنغازی لیبی
28- یانەی دفاع حەسنی جدیدی مەغربی
29- یانەی قەستەنتینی تونسی
30- یانەی سەفا-ی لوبنانی.
جێگەی باسە لە دواین ریزبەندی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بۆ مێژوو و ئامار لە ساڵی 2014 یانەی هەولێر لە پلەی 202 باشترین 500 یانەی جیهان دێت، كە وا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئاماری باشترین یانەكانی جیهان لە ساڵی 2015 دەربچێت.
رێبین رەمزی
Top