فەرحان شکور لە خولی کوردستان یاری دەکات

فەرحان شکور لە خولی کوردستان یاری دەکات
بەفەرمی دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر بەشداربوو لە خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بڕیاری دا سوود لە ئەزموونەکان یاریزان فەرحان شکور وەربگرێت.
لە لێدوانێکی دا یوسف کاکی راهێنەری یانەی هەولێر گووتی: بڕیار بوو فەرحان شکور لە یارییەکانی هەفتەی رابردوو لەگەل تیپەکە بەشداری بکات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لە رووی جەستەیەوە لە یارییەکەی بەرانبەر هەندرێن بەشداری نەکرد.
لە درێژی قسەکانیدا یوسف کاکێ گووتی: دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بەشداریکردنی لە مەشقەکانی تیپ لە رۆژانی رابردوو، بەفەرمی فەرحان شکور دەتوانی لەگەڵ تیپەکە بەشداری لە یارییەکەی هەولێرو زێرەڤانی بکات و درێسی ژمارە ٤٥ لەبەر دەکات.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە یاری یەکەمی لە خولی نایابی فاست لینکی کوردستان بەرانبەر یانەی هەندرێن یەکسانبوو بە ئەنجامی گۆلێک بۆ هەردوو لا.
رێبین رەمزی
Top