راهێنەرە نوێیەكی زاخۆ بناسە

راهێنەرە نوێیەكی زاخۆ بناسە
كەمێك پێش ئێستا لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی راهێنەری ناسراوی رۆمانی ماریۆ مارین گەیشتە شاری هەولێر بەمەبەستی پەیوەندیكردن بە یانەی زاخۆ و مۆركردنی فەرمی گرێبەست لەگەڵ راهێنەری ناوبراو.
لەمباریەوە تەها حەكیم بەرێوەبەری تیپی یانەی زاخۆ لە لێدوانێكی دا گوتی: تا ئێستا بەفەرمی گرێبەستەمان لەگەڵ ئەم راهێنەرە مۆرنەكردووە و هاتنی بۆ شاری هەولێر، كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ بچێتە شارۆچكەی زاخۆ بۆ ئەوەی قۆناغی گفتوگۆی فەرمی لە نێوان هەردوو لا ئەنجام بدرێت.
بە پێی زانیارییە تایبەتەكان هەردوو لا لەسەر زۆربەی خاڵە گرنگەكان رێكەوتن، وەكو هێنانی ستافی مەشقی خۆی و پشت بستن بە راهێنەری گۆڵپارێزی دیاری عێراق ئەحمەد جاسم وەكو راهێنەری گۆڵپارێزی یانەكە، لەگەڵ چەند خاڵێكی تر.
ماریۆ مارین راهێنەرێكی ناسراوی رۆمانیە، لە پێشتردا لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ئیتفاق سعودی كاری كردووە و ئەنجام باشی هێناوە و هەروەها راهێنەری یانەی كلوج-ی رۆمانی بووە توانی تیپەكە بگەێنێتە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و راهێنەری یانەی كوەێت كوەێتی بووە، توانی جارێك خولی كوەێت و دوو جار جامی یەكێتی ئاسیا بە دەستهێنا، كە یەكێكیان بەرانبەر یانەی هەولێر بوو لە ساڵی 2012، ئەم راهێنەرە دوو جار بە باشترین راهێنەر لە رۆمانیا دەستنیشانكراوە و پاڵیوراو بووە بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی هەڵبژاردەی رۆمانیا.
رێبین رەمزی
Top