لە خولی نایابی کوردستان سبەی نەورۆز و برایەتی، دھۆک و پێشمەرگەی ھەولێر بەیەک دەگەن، ھەینیش ھەندرێن و ھەولێر دێربی پایتەخت ئەنجام دەدەن

لە خولی نایابی کوردستان سبەی نەورۆز و برایەتی، دھۆک و پێشمەرگەی ھەولێر بەیەک دەگەن، ھەینیش ھەندرێن و ھەولێر دێربی پایتەخت ئەنجام دەدەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی گەری دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە ھەردوو کۆمەلەکە بەرێوە بچێت، لە گرووپی دووەمی خولەکە بڕیارە سبەی پێنج شەەمە چەند یارییەکی گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت ، لە شاری سلێمانی لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی نەورۆز و برایەتی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە دوای سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە دەگەرێن چونکە لە ھەفتەی ڕابردوو ھەردوو تیپ دووچاری شکست بوونە بۆیە ھەموو ھەولێکیان بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتنە، لە شاری دھۆکیش لە یارییەکی گرنگ و بەھێزدا ھەردوو یانەی دھۆک و پێشمەرگەی ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سەرکەوتن ، دھۆک بەنیازی بەدەستھێنانی یەکەم سێ خاڵە لەم وەرزە و پێشمەرگەی ھەولێریش دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکان بدات ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی خولەکە ھەژمار دەکرێت، ھەر لە دھۆکیش گارە میوانداری یانەی سۆلاڤ دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی گارە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ھیوای ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین و درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن لەم وەرزە ، سۆلاڤیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵەوە بگەرێتەوە شاری کەرکووک ھەردوو تیپیش ئامادەکاری باشیان کردوە، رۆژی ھەینیش سێ یاری گرنگ لە کۆمەلەی یەکەم بەرێوە دەچێت، لە دێربی پایتەختی کوردستان لە لوتکەی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە ھەردوو تیپی ھەندرێن و ھەولێر لەسەر یاریگای تیپی یەکەم بەرێوە دەچێت بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بۆیە ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ باشترین ئامادەکارییان کردوە بۆ ئەوەی لەم وەرزە یەکەم سێ خاڵ بکەنە دیاری ھاندەرانیان بۆیە ئەم یارییە بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە دادەنرێـت، لە دھۆکی دەلالیش ھەردوو تیپی زێرەڤانی و شێروانەی کەلار ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ کە ھەفتەی ڕابردوو تەنیا یەک خاڵیان بەدەستھێنا بوو بۆیە ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە ئامانج پێش بینش دەکرێ یارییەکی ئاست بەرز بێت لە نێوان یانەکان، کەرکوکیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمام دەکات ، کەرکوکییەکان بەھیوای ئەوەی بتوانن تۆلەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو بکەنەوە سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان و ساڵی نوێ، ئاراراتیش بە سەپەرشتی سەمەد جەوھەر بە پلانی تۆکمەوە گەشتی کەرکووک دەکات بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکاتە دیاری ھاندەرانیان لە پیرمام ، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٢ی دوای نیوەرۆ بەرێوە بچێت.
Top