کوردێک یانەیەکی سویدی دەکرێت

کوردێک یانەیەکی سویدی دەکرێت
دوای ئەوەی یانەی دالکورد سەرکەوت بۆ خولی یەکەکانی سوید بۆ وەرزی داهاتوو، شاندێکی یانەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بەمەبەستی دابینکردنی سپۆنسەر بۆ وەرزی داهاتوو، دۆلەمەندێکی شاری دهۆک رێژەیەکی زۆری یانەکەی کری.
کاوە عەبدوڵڵا خاوەنی کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆم بەفەرمی رێژەی ٤۹٪ یانەی دالکورد کری و رێژەی ٥۱٪ یانەکە مولکدارییەتی بۆ حکوومەتی سوید دەمینێتەوە، کە بە پیی یاسا لەم وڵاته هیچ کەسێک ناتوانێت زیاتر لە ٤۹٪ یانەکە بفرۆشێتەوە.
کاوە عەبدوڵڵا خاوەنی کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆ لە وەرزی ئەمسالدا بووە سپۆنسەری خولی نایابی کوردستان، کە ئێستا خولەکە ناوی ( خولی نایابی فاست لینکی کوردستانە) و هەروەها پالپشتی یانەی گارە بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان دەکات.
رێبین رەمزی
Top