بەبۆنەوەی سەری ساڵەوە سەرجەم خولە گەورەكانی ئەوروپا پشوو وەردەگرن تەنها پریمەر لیگ نەبێت
خولی ئەڵمانیا
لە بۆندسلیگای ئەڵمانیا قۆناغی یەكەم كۆتایی هات و شەمەندەفەری یانەی بایرەن میونشن لەهیچ وێستگەیەك راوەستانی نییە و بەردەوامە لەسەركەوتنەكانی، ئەم وەرزەش دوا وەرزە بۆ راهێنەر پیب گواردیۆلا بۆیە زۆر زەحمەتە كۆڕانی یانەكەی هەرێمی بەڤاریا دەستبەرداری نازناوەكە بن سەڕەرای ئەوەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەهێزەوە گەڕاوەتەوە ململانێی یانەی بایرەن میونشن، لەم وەرزەش یانەی هێرتا بەرلین بەشێوەیەكی چاوەرەواننەكراو لەپلەكانی پێشەوە دەبینرێت، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەیەیە :
1- بایرەن میونشن 46 خاڵ لە 17 یاری
2- بروسیا دۆرتمۆند 38 خاڵ لە 17 یاری
3- هێرتا بەرلین 32 خاڵ لە 17 یاری
4- بروسیا مونشن گلادباخ 29 خاڵ لە 17 یاری
5- بایەرلیڤەركوزن 27 خاڵ لە 17 یاری
لەریزبەندی گۆڵكەرانی خولی ئەڵمانیا گۆڵكەری ئەوروپا دەبینرێت ئەویش یاریزانی گابۆنی یانەی بروسیا دۆرتمۆند پیێر ئیمیریك ئۆبامیانگە كە 18 گۆڵی تۆمار كردووە و بەپێش گۆڵكەرانی هەموو خولە بەهێزەكانی ئەوروپا كەوتووە، بەڵام ئۆبامیانگ هەڕەشەیەكی راستەقینەی لەسەرە لەلایەن هەردوو یاریزانی یانەی بایرەن میونشن رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و تۆماس مۆلەر، ریزبەندەكەش بەم شێوەیەیە:
1- پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند 18 گۆڵ
2- رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی لە یانەی بایرەن میونشن 15 گۆڵ
3- تۆماس مۆلەر لە یانەی بایرەن میونشن 14 گۆڵ
4- خافێر هیرناندیز چیچاریتۆ لە یانەی بایەرلیڤەركوزن 11 گۆڵ
5- سالمۆن كالۆ لە یانەی هێرتا بەرلین 9 گۆڵ
خولی ئیتالیا
لە كالچیۆی ئیتالیا 17 هەفتە ئەنجام دراوە، لەم وەرزەدا پێدەچێت ململانێ لەنێوان یانەكان لە لوتكە بێت بە تایبەتی دوای ئەوەی سەرەتای یانەی یۆڤانتس وەك پێویست نەبوو، یانەكانی ئینتەر میلان و ناپۆلی و ڤیۆرەنتینا و تا رادەیەك رۆما دەرفەتەكەیان قۆزتەوە و پێشەنگی خولەكەیان وەرگرت بەڵام ئێستا یانەی یۆڤانتس ئاستی لەبەرزبووەنەوە دایە و چاودێران پێیان وایە یۆڤانتس بەردەوام دەرەفەتی هەیە بۆ ئەوەی وەك پاڵەوانی سیری ئەی بمێنێتەوە، ریزبەندی یانەكانی خولی ئیتالیا بەم شێوەی خوارەوەیە :
1- ئینتەر میلان 36 خاڵ لە 17 یاری
2- ڤیۆرەنتینا 35 خاڵ لە 17 یاری
3- ناپۆلی 35 خاڵ لە 17 یاری
4- یۆڤانتس 33 خاڵ لە 17 یاری
5- رۆما 32 خاڵ لە 17 یاری
لە ریزبەندی گۆڵكەرانی خولی ئیتالیا یاریزانی یانەی ناپۆلی گۆنزالۆ هیگواین بەجیاوازیەكی زۆرەوە لەپێش ركابەرەكانی دێت و هاندەرانی یانەی ناپۆلیش بەهێزی یانەكەیان لەم وەرزەدا بۆ توانای گۆڵكردنی هیگواین دەگەڕێنەوە، ریزبەندەكەش بەم شێوەیەیە:
1- گۆنزالۆ هیگواین لەیانەی ناپۆلی 16 گۆڵ
2- ئیدێر مارتینیز لەیانەی سامبەدۆریا 10 گۆڵ
3- نیكۆلا كالینیچ لەیانەی ڤیۆرەنتینا 10 گۆڵ
4- پاولۆ دیبالا لەیانەی یۆڤانتس 8 گۆڵ
5- كاراۆس باكا لەیانەی میلان 8 گۆڵ
خولی فەرەنسا
لەدوای تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی فەرەنسا و ئەنجامدانی 19 یاری یانە دەوڵەمەندەكەی شاری پاریس، پاریس سان جێرمان بەتەنیا دوور لەهەموو ململانییەك لەپلەی یەكەم دێت و وادایارە هیچ یانەیەك نییە بتوانێت شان لەشانی ئەم یانەیە بدات، ئەوە جێی ئاماژەپێكردنە لەم وەرزە هەریەك لەیانەكانی لیۆن و مارسیلیا دوورن لە ململانێ، یانەی پاریس سان جێرمان 19 خاڵ لەپێش نزیكترین ركابەریەكانیەوە دێت و لەوانەیە دوای 10 یان 11 هەفتەی دیكە بەفەرمی ببێتە پاڵەوانی خولی فەرەنسا، ریزبەندی باشترین پێنج بەم شێوەی خوارەوەیە :
1- پاریس سان جێرمان 51 خاڵ لە 19 یاری
2- مۆناكۆ 32 خاڵ لە 19 یاری
3- ئەنجی 31 خاڵ لە 19 یاری
4- كان 30 خاڵ لە 19 یاری
5- نیس 29 خاڵ لە 19 یاری
لەریزبەندی گۆڵكەرانیشدا وەك ریزبەندی یانەكان یاریزانی پاریس سان جێرمان زلاتان ئیبراهیمۆڤیج لەپلەی یەكەم هەرچەندە لە ژمارەیەك یاری بەشداری نەكردووە، وا پێدەچێت ئەم وەرزە دوا وەرز بێت بۆ ئیبرا لەخولی یانەكانی فەرەنسا بۆیە دەیەوێت وەك گۆڵكەر بمێنێتەوە، ریزبەندی گۆڵكەرانیش بەم شێوەیەیە :
1- زلاتان ئیبراهیمۆڤیج لەیانەی پاریس سان جێرمان 15 گۆڵ
2- بنیامین مۆكاندجیۆ لەیانەی لۆریان 11 گۆڵ
3- میشی باتشوای لەیانەی مارسیلیا 11 گۆڵ
4- ئەدیسۆن كاڤانی لەیانەی پاریس سان جێرمان 10 گۆڵ
5- حاتم بن عەرەفە لەیانەی نیس 7 گۆڵ
خولی ئیسپانیا
تا ئێستا لەخولی یانەكانی ئیسپانیا 16 هەفتە ئەنجام دراوە و یانەی بەرشلۆنە سەڕەرای ئەوەی یارییەكی دواخراوی هەیە بەهۆی بەشداریكردنی لە مۆندیالی یانەكان بەڵام لەپلەی یەكەمی ریزبەندی یانەكان دێت، بەرشلۆنە لەقۆناغی یەكەمی خولی ئیسپانیا زۆربەی یارییە زەحمەتەكانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام داوە بەرامبەر یانەكانی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤالانسیا و سیڤیلیا و سێلتا ڤیگۆ و ئەتلەتیك بیلباو بۆیە چاودێران ئەم یانەیە بە بەهێزترین پاڵێوراو دادەنێن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نازناوەكە بكات، ریزبەندی یانەكانی ئیسپانیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
1- بەرشلۆنە 35 خاڵ لە 15 یاری
2- ئەتلەتیكۆ مەدرید 35 خاڵ لە 16 یاری
3- ریال مەدرید 33 خاڵ لە 16 یاری
4- سێلتا ڤیگۆ 31 خاڵ لە 16 یاری
5- ڤیاریال 30 خاڵ لە 16 یاری
لەریزبەندی گۆڵكەرانی خولی ئیسپانیا هەردوو یاریزانی یانەی بەرشلۆنە نەیمار دا سیلڤا و لویس سوارێز لەپلەكانی یەكەم و دووەم دێن و بەیەكەوە 27 گۆڵیان تۆمار كردووە، لەهەمان كاتدا كریستیانۆ رۆنالدۆ و كەریم بنزیمە لە دووانەكەی یانەی بەرشلۆنەوە نزیكن، ریزبەندەكەش بەم شێوەیەیە :
1- نەیمار داسیلڤا لەیانەی بەرشلۆنە 14 گۆڵ
2- لویس سوارێز لەیانەی بەرشلۆنە 13 گۆڵ
3- كریستیانۆ رۆنالدۆ لەیانەی ریال مەدرید 12 گۆڵ
4- ئیمانوێل ئەگریتچی لەیانەی ریال سۆسیداد 12 گۆل
5- لۆكاس مارتینیز لەیانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا 12 گۆڵ
