زاخۆ گرێبەستەی راهێنەرە رۆمانییەکەی هەلوەشاندەوە
بەپیی لێدوانێکیدا سکرتێری یانەی زاخۆ خەلیل ئەحمەد بۆ دەزگا راگەیاندنەکان ئەم هەوالەی پشتراستکردووە و گوتی: بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولی فۆکسی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی و بەدەستهێنانی پلەی پێنجەم لە کۆمەلەی خۆیدا، هۆکاری سەرەکی بڕیاری دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ بوو.
لە دەرێژیەی قسەکانیدا خەلیل ئەحمەد گووتی: لەم دوو رۆژدا شوێنگرەوەی راهێنەرە رۆمانییەکە ئاشکرا دەکەین، کە پێنج راهێنەر بۆ ئەم پۆستە پالێوراون و هەر پێنچ راهێنەرەکە عێراق-ین.
بەپیی سەرچاوەکان هەردوو راهێنەر حەکیم شاکر و عەلی وەهاب پالێوراوی سەرکین بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ.
جێگەی باسە تا ئیستا دیار نییە ئەم بڕیارە ستافی دەستەی راهێنەران دەگرێتەوە یاخود نا.
رێبین رەمزی
فۆتۆ:فەیسەل عەرەب
