دهۆك نزیكە لە چوار گۆشەی زێرینی جامی عێراق

دهۆك نزیكە لە چوار گۆشەی زێرینی جامی عێراق
لە شاری بەغداد یاری چوون-ی قۆناغی هەشتەمی جامی عێراق بۆ تۆپی پێی بەرێوەچوو، كە تیاییدا یانەی دهۆك بووە میوانی یانەی خەتوەت.
لەم یارییەدا یانەی دهۆك توانی یارییەكە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە و تاكە گۆڵی یارییەكە لە رێگەی یاریزان خالید موشیر تۆماركرا.
وا بڕیارە لە یاری هاتن لە شاری دهۆك ئەنجام بدرێت و یانەی دهۆك پێویستی بە یەكسانبوون یان سەركەوتن هەیە بۆ ئەوەی بگاتە چوار گۆشەی زێرینی پاڵەوانێتیەكە.
خشتەی یارییەكانی قۆناغی هەشت بەمشێوەیە:
نەفتی جنوب - ئەمانە بەغداد
حوسێن - زەورا
قوە جویە - كەرخ
وا بڕیارە یارییەكان بەشێوازی چوون و هاتن ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی
Top