لێژنەیەك بۆ پۆلینكردنی قوتابخانە و ئەكادیمیای تۆپی پێی كوردستان پێكهێندرا

لێژنەیەك بۆ پۆلینكردنی قوتابخانە و ئەكادیمیای تۆپی پێی كوردستان پێكهێندرا
رۆژی شەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری 32 قوتابخانە و ئەكادیمیای تایبەت بە بواری تۆپی پێی لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەیەكی لەگەڵیان ئەنجامدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆركردنی راوبۆچوونەكان.
بۆ ئەم مەبستە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا لێژنەیەكی تایبەت لە یەكێتیەكە دروستبكات بەمەبەستی سەرپەرشتی كردنی قوتابخانە و ئەكادیمیای تۆپی پێی و رێكخستن و ئەنجامدانی چاڵاكی و دانانی بەرنامە و رێنمایی تایبەت بە قوتابخانەكان.
هەروەها كاری لیژنەكە پولینكردنی قوتابخانە و ئەكادیمیای تۆپی پێی دەبێت بۆ ئەم مەبستەش لێژنەكە سەردانی گشت قوتابخانە و ئەكادیمیایەكان دەكات بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری ورد.
هەر لەم كۆبوونەوە بڕِیار درا بە زووترین كات خولێكی تایبەت بە قوتابخانە و ئەكادیمیایەكان بكرێتەوە بەسەرپەرشتی پسپۆرانی تایبەتمەند لەم بوارە.
جێگەی باسە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانبی و ئەندامانی یەكێتیەكە لەم كۆبوونەوەیە ئامادەبوون.
رێبین رەمزی
Top