تیروپشكی خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجامدرا

تیروپشكی خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجامدرا
رۆژی شەممە لە هۆڵی كۆنگرەكانی یانەی وەرزشی هەولێر مەراسیمی تیروپشكی خولی پلە یەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجام درا، بە بەشداریكردنی 15 یانە، لەم خولە یانە بەشداربووەكان بەسەر سێ كۆمەڵە دابەش دەكرێت و لە هەر كۆمەڵەیەك یەك یانە بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەكەوێت لەگەڵ باشترین یانەی خاوەن پلەی دووەم، یارییەكانی ئەم قۆناغە بە شێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
لە قۆناغی كۆتاییدا یارییەكان بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو دوو یانەیە، كە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان سەردەكەوێت، لە بەرانبەردا خاوەن كەمترین خاڵ لە هەر سێ كۆمەڵەدا بۆ خولی پلە دووەكانی كوردستان دادەبەزێت شانبەشانی یانەی بروسك، كە بەشداری لە خولەكە نەكرد.
كۆمەڵەكان بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم:
سێمێڵ، كۆیە، دەربندیخان، پێشمەرگەی سلێمانی، خاك.
كۆمەڵەی دووەم:
سیروانی نوێ، سۆران، ئاشتی، ئاڵتون كۆپری، شەهیدان.
كۆمەڵەی سێیەم:
هەڵۆ، سەورە، گازی باكوور، ئاكرێ، هەڵەبجەی شەهید.
جێگەی باسە تا ئێستا وادەی دەستپێكردنی خولەكە دیاری نەكراوە.
رێبین رەمزی
Top