تازەپێگەیشتووانی دهۆك بووە پاڵەوانی كوردستان
لەم یارییەدا تازەپێگەیشتووانی دهۆك بووە پاڵەوانی خولەكە دوای ئەوەی توانی یارییەكە بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ بباتەوە.
تاكە گۆڵی یارییەكە لە گێمی یەكەم تۆمار كرا.
دوای تەواوبوونی یارییەكە خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
جێگەی باسە لە وەرزی ئەمساڵدا 14 یانە بەشداریان لە خولی نایابی كوردستان كرد و یانەی كەركووك كشانەوەی خۆی لە خولەكە راگەیاند و لە وەرزی رابردوو تازەپێگەیشتووانی سلێمانی بووە پاڵەوانی خولەكە.
رێبین رەمزی
