كچانی زێرەڤانی بەردەوامن لە كۆنترۆلكردنی خولی كوردستان
لەم یارییەدا كچانی زێرەڤانی توانی یارییەكە بە ئەنجامی ( 8-6) یارییەكە بباتەوە بۆ سێیەم جار لەسەر یەكدی ببێتە پاڵەوانی خولەكە.
گۆڵەكانی كچانی زێرەڤانی لە رێگەی یاریزانان سیپەل شوكر (4) گۆڵ و لاڤان محەمەد (3) گۆڵ و ئەتا داوود تۆمار كرا و گۆڵەكانی ئەفرۆدێت لە رێگە یاریزانان هێدی خان محەمەد (3) گۆڵ و سەمیرە رەئوف و حەلیمە جەلیل تۆمار كرا.
دوای تەواوبوونی یارییەكە مەراسیمی بەرێوەچوونی دابەشكردنی خەڵاتەكان ئەنجامدرا، كە تیاییدا كچە یاریزانی یانەی زێرەڤانی سیپەل شوكر بە تۆمار كردنی 33 گۆڵ بووە گۆڵكاری خولەكە.
رێبین رەمزی
