بەفەرمی... هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێك مۆركرد
ئەحمەد سەرتیپ تەمەن 15 ساڵ لە تیپی بنكەی وەرزش و لاوانی هەولێر بە دیاركەوت دواتر راستەوخۆ پەیوەندی بە تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر كرد بەهۆی ئاست بەرزی راستەوخۆ بۆ تیپی لاوانی یانەكە سەركەوت دوای یاریكردنی بۆ یەك وەرز لە تیپی لاوان بە راسپاردی راهێنەر سائیر ئەحمەد بانگهێشتی تیپی یەكەمی یانەی هەولێر كرا.
لە هەمان كاتدا ئەحمەد سەرتیپ یاریزانی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراقە.
بەهۆی تەمەن بچووكی لە كاتی مۆكردنی گرێبەستەكە باوكی یاریزانەكە ئامادە بوو لەگەڵ سەرۆك یانە گرێبەستەكەیان مۆركرد.
رێبین رەمزی
